پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بکەن

هەڵمەتێکی هۆشیاری بۆ گەیشتن بە ژنانی دوور لە سۆشیال میدیا

ئیبراهیم حەسەن – عامودا

تیمی خۆبەخشی هێز لە عامودا، ژمارەی دانیشتن و چالاکییە هۆشیارییەکانی زیاد دەکات، بە تایبەتی بۆ ئەو ژنانەی کە سۆشیال میدیا بەکارناهێنن و لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زانیارییە پزیشکییەکان بەدەست ناگات.

لە مانگی ئۆکتۆبەر، کە بە مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک ناسراوە ئەم جۆرە چالاکییانە زیاتر ئەنجام دەدرێ.

ئاڵا ئەحمەد، بەڕێوەبەری تیمەکە، دەڵێت ئامانجی ئەم چالاکییانە گەیاندنی زانیاری و راوێژی پزیشکییە بە ژمارەیەکی زۆرتر لە ژنان، لەگەڵ پشتگیری ئەو ژنانەی کە شەڕی شێرپەنجەیان کردووە و چارەسەریان تەواو کردووە.

بەپێی وتەکانی ئاڵا ئەحمەد، تیمەکە هەروەها مەچەکی تایبەتی بۆ ژنانی دوای چارەسەرکردن دروست کردووە، بۆ ئاگادارکردنەوەی دەوروبەر لەوەی کە لە قۆڵی ئەو ژنانە نابێت خوێن وەربگیرێت یان پەستانی خوێن بپێورێت، هەروەها دەبێت لە برین و سووتان بپارێزرێن.

لەگەڵ هۆشیاری، تیمی هێز پشتگیری دەروونی، کۆمەڵایەتی و هەلی کار بۆ هەندێک ژنی تووشبوو بە شێرپەنجەش دابین دەکات، بە تایبەتی ئەوانەی بەهۆی نەخۆشییەکەوە توانای کارکردنیان کەم بووە یان پشتگیری خێزانییان لەدەست داوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا