"فرسەتێکی زێڕینە و لەدەستی نادەم"
بچووکترین حاجی لە دەڤەری راپەرین دەچێتە ماڵی خوا
فەرمان مەلا حەسەن
رەوەز ئیبراهیم کەمترین تەمەنی هەیە لە نێو ئەو هاوڵاتیانەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، کە ناوی بۆ فەریزەی حەج گەڕاوەتەوە و ئەمڕۆ لەسەر خێر سەفەری ماڵی خوا دەکات.
رەوەز ئیبراهیم 964ی راگەیاند، “ئەمساڵ یەکەمجار بوو ناوم بنوسم و ناویشم گەڕایەوە و بە دڵخۆشیەوە دەچمە ماڵی خودا، لەو تەمەنە هەوڵمداوە دڵی کەس نەڕەنجێنم”
رەوەز، کە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە، دەڵێت، هەوڵمداوە سەردانی زۆر کەس بکەم بۆ گەردەن ئازادی، ئەوەی نەشچوومەتە لای با گەردنم ئازاد بکات.
رەوەز دانیشتووی قەزای حاجیاوایە و لەدایکبووی 1997ـە، دەشڵێت، ئەو سەفەرە فرسەتێکی زێڕینە و نەمویست لەدەستی بدەم و هەر لەو تەمەنەوە کاتەکانم بۆ خواپەرستی خەرج بکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا