هۆکارەکەی نەزانراوە
لە سلێمانی تاکسییەک ئاگریگرت و سووتا
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە سلێمانی تاکسییەک ئاگریگرت و بەتەواوەتی سووتا.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964 وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 13.3.2026 تاکسییەک لە جۆری سەنی بەرامبەر بینای دادگای سلێمانی ئاگریگرتوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمێکیان چووەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە، بەڵام تاکسییەکە بەتەواوەتی سووتاوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا هۆکاری سووتانی تاکسییەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە بەردەوامە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری