راوێژکارێکی دارایی و بازرگانی بۆ 964:

کاریگەرییەکانی جەنگی ئێستا بۆ بازاڕ و هاوڵاتیانی هەرێم مەترسیدار نییە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

پسپۆڕێکی ئابووری دەڵیت بەهۆی ئەم جەنگەی ئێستا لە ئارادایە، مادام هەرێمی کوردستان دوو خاڵی سەرەکی دەروازەیی هەیە کێشەو گرفتی گەورەیان لە دەستکەوتنی کەلوپەلە خۆراکییەکان نابێت، بەڵام بە دووریشی نازانێت کە تاڕادەیەک کاریگەرییەکانی ئەم جەنگە لەسەر بازرگانان و هاوڵاتیان بەگشتی دەبێت.

د. ئاودێر عەبدولڕەحمان راوێژکاری دارایی و بازرگانی بە 964 ی وت، ئەگەرچی جەنگەکە رووبەڕووی ئێرانە ، ئەمیش درواسێی هەرێمی کوردستانە بەلام بەهۆی ئەوەی  هەرێم جگە لە ئێران تورکیاشی دراوسێیە خاڵی دەروازەییان بەیەکەوە هەیە، ئەوا کاریگەری جەنگەکە بۆ دابینکردنی کەلوپەلە خۆراکییەکان لەناو بازاڕەکانی هەرێم بەوشێوەیە نابێت کە مەترسیدار بێت.

روونیشیدەکاتەوە کە پێویستە حکومەتی هەرێم پێش جەنگەکە پلانێکی هەبووبێت بۆ ئەوەی جەنگ کاریکەری ئەوتۆی لەسەر بازاڕ و هاولاتیان نەبێت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

ترەمپ بازاڕی دراوی لە کوردستان شڵەقاند و تەماتە و شوتی...

ترەمپ بازاڕی دراوی لە کوردستان شڵەقاند و تەماتە و شوتیش گران دەبێت