"کەسێک گیانی لەدەستداوە و برینداریش هەیە"
جارێکی دیکە بە درۆن هێرش کرایەوە سەر زڕگوێزەڵە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
جارێکی دیکە بە درۆن هێرش کرایەوە سەر زڕگوێزەڵە لە پارێزگای سلێمانی، کەسێک گیانی لەدەستداوە و برینداریش هەیە.
سەرچاوەیەک لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە 964ـی وت، “لە کاتژمێر 7ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە 11.3.2026، 10 جار بە درۆن هێرش کراوەتە سەر زڕگوێزەڵە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا کە لە 28.2.2026ـەوە دەستیپێکردووە، دەیان جار بە درۆن هێرش کراوەتەسەر شوێنی مانەوەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، چەند کەسێکیان گیانیان بەخت کردووە و ژمارەیەکیش برینداربوون.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری