جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران

ئێران به‌ مه‌رجی “نێوده‌وڵه‌تی” ئاماده‌یه‌ ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، گەرەنتی ئەمنی روون و نێوده‌وڵه‌تی وەک پێشمەرجێک بۆ هەر رێککەوتنێکی ئاگربەست لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دیاریی کردووە.

کازم غەریبئادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانەکانیدا بۆ رۆژنامەی شەرقی ئێرانی، کە ئه‌مڕۆ سێشەممە بڵاوکرایەوە، جەختی لەوە کردەوە کە “هەر ئاگربەستێک یان کۆتاییهێنان بە شەڕ، دەبێت لەگەڵ بەڵێندان بێت بۆ دووبارە نەکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران”، هۆشداریشی دا لەوەی کە نەبوونی ئەو جۆرە گەرەنتیانە قسەکردن لەسەر ئاگربەست “بێ مانا” دەکات.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی لە هیچ شەڕ و پێکدادانێکدا دەستدرێژکار نەبووە و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو هێرشە مووشەکییانەی کە کردوویەتی بۆ بەرگریکردن لەخۆی رەوا بووە، ئەمەش بە پشتبەستن بە مادەی 51ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە لە چەند رۆژی رابردوودا هەوڵی دیپلۆماسی چالاکانە هه‌بووه‌، بە سەرۆکایەتی چین، رووسیا و فەرەنسا، لەگەڵ چەند وڵاتێکی ناوچەیی، بۆ نێوەندگیری و پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكا و ئێران.

شەڕی ئێران تاڕادەیەکی زۆر کۆتایی هاتووە

شەڕی ئێران تاڕادەیەکی زۆر کۆتایی هاتووە