بەهۆی هێرشەکانەوە

لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان 200 ژن کوژراون

964+

ئەحمەد مستەفا

لە نۆ رۆژی رابردوودا و لە 28.2.2026 وە، بەهۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران 200 ژن کوژراون.

لەناو بریندارەکانیش کە زیاتر لە 12 هەزار کەسە، ژمارەیەکیان ژنن.

ئەمڕۆ دووشەممە 9.3.2026، عەلی جەعفەریان، جێگری وەزیری تەندرووستیی ئێران رایگەیاند، بەهۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران هەزار و 255 کەس کوژراون و زیاتر لە 12 هەزار کەسیش بریندار بوون.

لە نێو ژمارەی کوژراوەکان 200 کەسیان ژنن، 11 پزیشک و پەرستار کوژراون و لە نێو ژمارەی بریندارەکانیش 55 پزیشک و پەرستار بوونی هەیە.

هەروەک جەعفەریان وتی،  قوربانییەکان لە تەمەنی هەشت مانگی تا بەساڵاچووی تەمەنی 88 ساڵی تێدایە.

هۆشداری دەدرێتە کوردانی رۆژهەڵات بە وریایی مامەڵە لەگ...

هۆشداری دەدرێتە کوردانی رۆژهەڵات بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا لە دژی ئێراندا بکەن