هەواڵەکان؛
درۆنەکان واز لە هەرێم ناهێنن
964+
ژووری هەواڵ
لە کاتێکدا سروشتی کوردستان سەوزپۆش بووە و بۆنی بەهار لە دۆڵ و چیاکان دەێت، هاوڵاتییان بە دڵێکی پاکەوە لە ناو مانگى رەمەزان پەرستشەکانیان ئەنجام دەدەن، بەڵام شەوی رابردوو ئاسمانی شارەکان رەشپۆش کرا و دوژمنان نەیانهێشت کورد تامی ئەم ئاوێتەبوونە رۆحی و سروشتییە بکات.
دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە هەولێر بیسترا
جارێکی دیکە هێرش کرایەسەر زڕگوێزەڵە
هەر پەیوەست بە هێرش بۆردومان و درۆنەکان، گرووپەکانی موقاوەمەی ئیسلامی بەتایبەت (سەرایا ئەولیا ئەلدەم)، بەرپرسیارێتیی خۆیان لە 24 هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر هەولێر و سلێمانی لەماوەی شەو و رۆژێکدا راگەیاند.
مقاوەمە لە شەو رۆژێکدا 24 هێرشی ئەنجامداوە
دوای چەند رۆژێک لە دەنگۆی گرانبوونی غاز، ئەمڕۆ شەقامەکانی سلێمانی پڕ بوون لە ئۆتۆمبێلی دابەشکردنی غاز و بوتڵ بە 8500 دینار گەیشتەوە دەستی هاوڵاتیان.
غازى هەرزان گەڕایەوە نێو کۆڵانەکانی سلێمانی
سەرەڕای دۆخی جەنگ و داخستنی بەشێک لە سنوورەکان، ئیدارەی گەرمیان پەیامێکی ئارامبەخش دەداتە هاوڵاتییان و دەڵێت: “مەترسن، کۆگاکان پڕن”.