دره‌نگیش ده‌ستیانپێكرد
دروێنه‌ی برنجی شاره‌زوور ده‌ستیپێكرد و به‌رهه‌می ئه‌مساڵ نایابه
ئه‌مه‌ل ناجی – شاره‌زوور
له ده‌شتی شاره‌زوور دروێنه‌ی برنج ده‌ستیپێكرد و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ به‌رهه‌مێكی زۆر و باشی هه‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وان به دره‌نگه‌وه مه‌ره‌زه‌یان كردووه.
ئەمساڵ رووباری ئاوی سیروان، هەتا مانگی حەوتیش ئەم شوێنەی لە دەشتی شارەزوور داپۆشیبوو، كه برنجی لێ ده‌چێنن، بۆیه لە ناوەڕاستی مانگی حەوت جووتیاران دەستیانکرد بە داچاندنی مەرەزە و ئێستاش دەستکراوە بە دوورینەوەی بەرهەمەکەی.
قاسم حەمەعەلی، جووتیار و خاوەنی زەوییه لەسەر رووباری سیروان، بۆ 964 قسەی کرد، “برنجەکەمان باران و ئاوی پایزی خواردەوە، کە ئەمەش وای لە بەرهەمەکە کردووە نایاب و جیاوازبێت لە هەموو ساڵەکانی پێشوودا، هەم رێژه‌ی برنجەکە هەمیش کوالیتیەکەی زۆر باشترە و چاوەڕوان دەکەین لە بازاڕیشدا خواستێکی باشی لەسەربێت”.
سەبارەت بە جۆر و تایبەتمەندی برنجەکە، جووتیارەکە وتی: برنجەکە لە جۆری بەرازیلیە، لە دەشتی شارەزووردا هەر ئەم تۆوه‌ی برنجە دەچێنرێت، خڕە و ئەگەر کابانی باش لێی بنێت، تاموچێژەکەی وەک برنجی کوردی وایە، ئێمەش نزیکەی 25 دۆنممان بە برنج داچاندووە، ئێستاش بەرهەمەکەی دەدوورینەوە و ئومێدمان هەیە کە بەرهەمێکی باشی هەبێت.
ده‌شتی شاره‌زوور به‌وه ناسراوه، كه خاكێكی به‌پیت و به‌ره‌كه‌ته بۆ كشتوكاڵ و به‌رهه‌مێكی زۆری له چه‌ندین جۆری دانه‌وێڵه و سه‌وزه و میوه هه‌یه و تا ئاستێكی فراوان پێداویستی بازاڕی كوردستان و عێراقیش دابین ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سەرچاوەیەکی گەورەی هەلی کارە بۆ هەزاران خێزان و جووتیار.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا