هەوڵەکانی ئەمڕۆ

تا 100 دوو تەنی غاز دەخرێنە بازاڕی سلێمانی

+964
ژووری هەواڵ

له‌ فرۆشگە و به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی، نرخی غاز و به‌نزین گران بووه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌ی غازیش ده‌ڵێت، غازی ماڵان گران نه‌بووه‌ و سبه‌یش سلێمانی پڕ غاز ده‌كه‌ین.

فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە باس لە دزەکردن لە سنووری عێراقەوە بۆ ناو ئێران دەکرێت وە دەشڵێ، هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوام لەنێوان فەرماندەیی سنووری عێراق و لایەنی ئێرانی هەیە.

تەنێکی نامۆ لە حەوشەی چاودێریی کۆمەڵایەتی چۆمان کەوتووەتە خوارەوە و زیانی پێگەیاندووە و چاڵێکی گەورەی لێ دروست کردووە.

کاری وێنەگرتنی گۆرانییەکی شاد لەسەر شەقامی سالمی
سلێمانی و لەلایەن هونەرمەندێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا کاردانەوەی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە و هونەرمەندەکەش دەڵێت، ویستوویانە لەم کاتەدا زەردەخەنەیەکی کەم بخەنە سەر لێوی هاوڵاتیان و کلیپەکەشیان بۆ رۆژانی دوای شەڕ و ئاگربەست ئامادە کردووە.