هەڵەبجە
بەڕێوەبەرى قوتابخانەیەکیش دەتوانێت دەریان بکات؛ گرێبەستەکان گردبوونەوە
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە
بە دروشمی “یەکسانی لە ئەرک و جیاوازی لە مافدا”، مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست لە شاری هەڵەبجە گردبوونەوە بەیەکدەنگ داوای مافی بەهەمیشەییکردنیان کرد.
تۆلاس محەمەد، نوێنەری مامۆستا و فەرمانبەرانى گرێبەست، بە 964ی وت، ئەرکیان هاوشانی میلاکە، بەڵام موچەیەکی کەمتر و زۆر درەنگتریش وەردەگرن، بۆیە چاویان لەوەیە لەناو بودجەی 2027دا بکرێنە هەمیشەیی.
ئەمیر رەحیم، مامۆستای گرێبەست پێی وایە ناوی گرێبەست و وانەبێژی زیادەن. ئەو ئاماژە بە مەترسییەکانی سەر کارەکەیان دەکات و دەڵێت، بەردەوام ترسی لادرانیان هەیە، تا ئەو رادەیەی تەنانەت بەڕێوەبەری قوتابخانەش دەتوانێت دەریانبکات. بۆیە تەنیا بوون بە میلاکی هەمیشەیی دەتوانێت کۆتایی بە دواکەوتنی موچە بهێنێت و لە بێبەشبوون رزگاریان بکات.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح