فڕۆکەخانەی دوبەی
کۆمپانیای ئیمارات بۆ فڕۆکەوانی:
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی دوبەی دەستپێدەکاتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لەگەڵ ئەوەی هەر ئەمڕۆ بە درۆن هێرش کرایەسەر فڕۆکەخانەی دوبەی، بەڵام کۆمپانیای ئیمارات بۆ فڕۆکەوانی، کەمێک پێش ئێستای ئەمڕۆ شەممە 7.3.2026 لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی دوبەی دەستیپێکردەوە و موسافیرەکان دەتوانن ئێستا روو لە فڕۆکەخانە بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی 964 بینیویەتی، ئەمڕۆ بە درۆنێکی خۆکوژ هێرش کرایەسەر فڕۆکەخانەی دوبەی و لە گۆڕەپانێکی فڕۆکەخانەکە دەکەوێتە خوارەوە.