شۆفێرى پیکابێک گیانى لەدەستدا
بارهەڵگرەکە کۆنترۆڵی لەدەست دا و کارەسات روویدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لەسەر رێگای کەرکوک بۆ حەویجە رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و پیکابێکدا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا.
عەبد مەحمود، لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ریاز بە 964ـی راگەیاند، تەرمی پیاوێکی تەمەن 47 ساڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان کە شۆفێری پیکابە تۆیۆتاکە بووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی شایەتحاڵەکان بە نەخۆشخانەکەیان داوە، هۆکاری رووداوەکە خێرایی بارهەڵگرەکە بووە کە کۆنترۆڵی لەدەستداوە، لەو کاتەشدا شۆفێری پیکابەکە ویستویەتی لە تەنیشتەوە تێپەڕێت، بەڵام بێسوود بووە و خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکەدا.
بەوتەی سەرچاوەکە، شۆفێری پیکابەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح