لای عەلوەی سلێمانی پڕ بووە

بەرهەمی فەریکە نۆکی ئەمساڵ زۆرباشە و نۆکە حۆلەش بناسە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لای عەلوەی سلێمانی فەریکەنۆک دانراوە و جوتیاران ئەمساڵ بە بەرهەمەکە دڵیان خۆشە، تەنیا ئەوەیان ماوە مشتەری باشیان بۆ بێت و ساغی بکەنەوە، وە رەنجەکەیان بە زایە نەچێ.

لەوێ سێ برای کاسبکاری لێیە و پەیامنێری 964 چووە بۆ لایان، هەر گورزەیەک بە 12 بۆ 13 هەزار دینار دەفرۆشن، هەر ئەوانیش لە گوزرەکە نین.

وریا نوری برا گەورەکەیانە ئەو بە 964ی وت، تا کۆتایی مانگی حەوت فەریکەنۆک دەمێنێ، ئەوەی زیاتر خواستی لەسەرە نۆکە حۆلەی مەکسیکییە، کە بۆ نۆکار، قاورمە، فەلافل و حومس سوودی لێ دەبینرێ.

وریا باسی جۆرە جیاوازەکانی نۆک دەکات، کە کامیان کاریگەریی گەرمایان لەسەرە و دەڵێ، جۆرە نۆکە حۆلەیەکی فەڕەنسی هەیە، دەبێت لەگەڵ گوڵی کرد لێ بکرێتەوە و بەرگەی گەرمای زۆر ناگرێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا