لە چوارقوڕنە سزای تووند راگەیەندرا
شارەوانی زێدەڕۆییەکانی سەر مۆڵکی گشتی لادابات و هۆشداریش دەداتە هاوڵاتیان
فەرهاد حەسەن
شارەوانی ناحیەی چوارقوڕنە هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ رێگریکردن لە دیاردەی زێدەڕۆیی و سەرپێچیکردن بۆسەر موڵكی گشتی دەستپێکردووە و هۆشداریش دەداتە هاوڵاتیان کە “ئەوەی ئەو کارە باکات سزای تووند دەدرێت”.
شارەوانی دەڵێت، دیاردەی دەست بەسەرداگرتنی زەویوزارە گشتییەکان، شۆستەکان و شەقامەکان بە دروستکردنی دیوار و خانوو بە شێوازی زێدەڕۆیی دەبێتە هۆی شێواندنی نەخشەی بنەڕەتی (ماستەرپلان)ی شارۆچکەکەیان ئەمەش دەبێتە رێگر لە گەیاندنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، بۆیە هۆشداری بە هاولاتیان دەدات.
بەپێی راگەیاندراوێکی شارەوانی، لیژنەی سەرپێچی و زێدەڕۆیی لە سەرۆکایەتییەکەیان، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ رێگری لە دیاردەی زێدەڕۆیی و رووخاندنی ئەو دیوارانەی بە شێوازێکی نایاسایی لە گەڕەكی رۆژهەڵات دروستکرابوو، توانیان زیادەرۆكە بروخێنن.
دەشڵێت “تووندترین سزایی دارایی و یاسایی ئەو کەسانە دەدرێت کە بازرگانی بە زەوی و موڵكی گشتیەوە دەكەن”.
داواش لە هاوڵاتیان دەكات دووربكەونەوە لە کاری زیادەڕۆییکردن چونكە بەشی زیادەرۆ بەردەوام چاودێری گەڕەکەكان دەكەن و ئەم کارەش مەترسیی لەسەر پاشەڕۆژی خزمەتگوزارییەکانی ناحیەکەیان دروستدەکات.