بە ئەلیکترۆنیش کراوە

چاپێکی نوێی رۆژنامەی (کوردستان) دەرچوو

فەرهاد حەسەن

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، چاپێکی نوێی رۆژنامەی (کوردستان) دەرچووە و ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا پێشوازیان لەو کەسە کردووە کە هەستاوە بە چاپکردنەوەی رۆژنامەکە و سوپاسنامەشیان پێبەخشییووە

بەپێی راگەیەندراوێکی سەندیکا، ئەمڕۆ یەکشەممە 28.62026، ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان، سوپاسنامەی بەخشییوەتە دکتۆر حوسێن سەلیم، لە بەرامبەر دووبارە لە چاپدانەوەی رۆژنامەی کوردستان، بەشێوەیەکی سەردەمیانە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەکانی رۆژنامەکەی بە ئەلیکترۆنی کردووە.

رۆژنامەی (کوردستان) یەکەم رۆژنامەی کوردی بوو کە یەکەم ژمارەی لە 22.4.1898 لەلایەن میقداد میدحەت بەدرخان لە قاھیرەی پایتەختی میسر چاپ کرا، 31 ژمارەی لێدەرچوو و بۆ ماوەی چوار ساڵیش بەردەوام بوو، ئەمەش بووە دەستپێکی بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی کوردستان وەکو خەباتێکی نەتەوەیی و رۆشنبیری و لە هەرێمی کوردستانیش ساڵانە لەو رۆژەدا یادی رۆژنامەگەریی کوردی دەکرێتەوە.