شەڕەقسەی نێوان ئەردۆگان و نه‌تا‌نیاهۆ بەکوێ دەگات؟
“له‌ناوبردنی ئیسرائیل به جدی وه‌رده‌گرین و ئەمریکای لێ ئاگادار دەکەینەوە”
فەرهاد حەسەن
بنیامین نه‌تا‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ته‌لئه‌بیب بانگه‌وازه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل زۆر به جددی وه‌رده‌گرێت و ئه‌مه ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌مریكا.
نه‌تا‌نیاهۆ له میانی كۆبونه‌وه‌ی كنێست دا رایگه‌یاند، “زه‌حمه‌تە رۆژێك تێبپه‌ڕێت و ئه‌ردۆگان داوای له‌ناوبردنی ئیسرائیل نه‌كات، بەڵام ئێمه ئه‌و لێدوانانه زۆر به جددی وه‌رده‌گرین، چونكه ئه‌گه‌ر شتێك له مێژووی گه‌له‌كه‌مان فێربووبین، ئه‌وه‌یه كه كاتێك كه‌سێك ده‌ڵێت به‌نیازی له‌ناوبردنی تۆیه، ده‌بێت قسه‌كانی به جددی وه‌ربگریت”.
دەشڵێت “ئه‌و لێدوانانەی ئەردۆگان ده‌یانخه‌ینه به‌رچاوی دۆسته ئه‌مریكییه‌كانمان و ئەم بابەتە پشتگوێ ناخه‌ین”.
ئه‌م قسانەی نەتانیاهۆ رۆژێك دوای ئه‌وه هات كه ئه‌ردۆگان رایگه‌یاندبوو، “ئایدۆلۆجیای زایۆنیستی له‌سه‌ر بنه‌مای جینۆساید، داگیركاری و فراوانكردن، ئه‌و كه‌سه ناكاته ئامانج و نه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان یاخود هاوپه‌یمانی گه‌ل، به‌ڵكو هه‌موو توركیا ده‌كاته ئامانج”.
وتبووشی “كاتێك دژی زایۆنیزم خه‌بات ده‌كه‌ین، ئه‌وه بۆ خۆمان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی ناكه‌ین، به‌ڵكو بۆ مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان و هه‌مو گه‌له‌كه‌مانە”.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئیسرائیل، له چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌هۆی هێرشه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر غه‌ززه و لوبنان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تێكچوونە، دوای ئاڵوگۆڕی لێدوانی توند له نێوان سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو وڵات‌دا، چووه‌ته قۆناغێكی نوێی گرژییەوە.