ستایشیان دەکات

پزیشکیان؛ گەلی کوردستان لە پاڵ دۆزی ئێران وەستاون

964+

ئەحمەد مستەفا

لەگەڵ ئەوەی دەڵێ، پابەندن بە مامەڵەیەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ هەر بزوتنەوەیەکی جوداخواز، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، سوپاسی گەلی کورد دەکات کە لەپاڵ دۆزی ئێران وەستاون.

دوو و سێ رۆژێکە، دەنگوباسی گەرم ئەوەیە، هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە زەمینی بەشداری شەڕی و هێرشی ئەمریکا و ئێسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەن، بەڵام لە ئاستی باڵا ئەو هەواڵانە رەتکرانەوە.

مەسعود پزیشکیان لە تۆڕی ئێکس، ئەمشەو 5.3.2026 نوسیوویەتی، سوپاسی گەلی ئازا و شەرەفمەندی کوردستان دەکات و بەرز دەنرخێنێ کە لەم رۆژە مێژووییەدا لە پاڵ دۆزی ئێران وەستاون.

سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێ، هاوسۆزی کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی ئەو رووداوانەم، پارێزگار و ئەو هێزە چەکدارانەی کە ئاسایش دەپارێزن پابەندین بە مامەڵەیەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ هەر بزووتنەوەیەکی جوداخواز.

لەسەر هەمان پرس، دوێنێ چوارشەممە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کرد و باسی دۆخی ناوچەکەیان کرد.

سەرۆکایەتى هەرێم بڵاوى کردەوە، نێچیرڤان بارزانی بە روونی بە وەزیرە ئێرانییەکەی وتووە، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە ململانێکان و وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت، نەک شەڕ.

وەک باسکراوە، هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی دەبێت ئاسایشی سنوورەکان بپارێزرێت و رێگە نەدرێت دۆخەکە لەوەی هەیە ئاڵۆزتر ببێت، هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کردووەتەوە کە ئەوان پشتیوانی هەموو هەوڵێکی دیپلۆماسی دەکەن بۆ دوورخستنەوەی شەڕ لە ناوچەکە.

"جەنگ" بەنزینی ئێرانی لە بازاڕدا کەمکردووە و نرخەکەشی بەرزکردووەتەوە