کەمێک لەمەوبەر

دوو دەنگى گەورە لە کۆیە بیستران

964+

دەریا ئەحمەد- کۆیە

کەمێک لەمەوبەر، دوو دەنگى بەهێز لە کۆیە بیستران و بەپێى زانیارییەکان، کامپیى ئازادى بۆردوومانکراوە.

سەرچاوەیەکى ئەمنیى بە 964ـى وت،”درۆنێک لە نزیک کەمپى ئازادى داوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی شوێنەکان چۆڵکراون و رێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر هیچ زیانێکی نەبووە”.

وەک ئەوەى روونى دەکاتەوە، درۆنەکە بە دیاریکراوى بارەگاکانى پێشووى حزبى دیموکراتى بە ئامانجگرتووە.

کامپی ئازادی دەکەوێتە سنوورى قەزاى کۆیە لە پارێزگاى هەولێر کە شوێنى نیشتەجێبوونى خیزانى پێشمەرگەکانى حزبى دیمکراتى کوردستانى ئێرانە، پێشتریش ئەم کامپە چەند جارێک لەلایەن ئێرانەوە بۆردوومانکراوە، کاریگەرترینیان بۆردوومانى 29ـى ئەیلولى 2022 بوو کە بووە هۆى شەهیدبوونى 5 کەس و 40 برینداریشى لێکەوتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح