"دەیانهەوێ دەرمانکەن و بیدەن بە وەبەرهێنەر"

دانیشتووانی گوندی عەلیاوای کەرکوک خێوەتیان هەڵدا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دانیشتووانی گوندی عەلیاوا لە رۆژئاوای کەرکوک دژی رووخانی خانوو و دوکانەکانیان خیوەتیان هەڵدا و مانگرتنیان راگەیاند.

گوندەکە زیاتر لە 100 ماڵ دەبێ و کورد و عەرەبیشی تێدایە، چەند کەسێکی گوندەکە قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، “بەڵگەی فەرمی و باوەڕپێکراومان پێیە، لە ساڵی 1959ـەوە لەم گوندەین و بەهیچ شێوەیەک زیادەڕۆییمان نەکردووە”.

وەک خۆیان دەڵێن، چەند رۆژێکە بە شۆفڵ و ئامێری بیناسازی کەوتوونەتە گیانی دوکان و خانووەکانیان و چەند دوکانێکیان لێ رووخاندوون، کە هەر کەمێکیان بایی 250 ملیۆن دینارە، دەشڵێن، بە بیانووی زیادەڕۆیی و تەجاوز دەیانهەوێ گوندەکە چۆڵ بکەن و بیدەن بە وەبەرهێنەر.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری