زۆربەی بەنزینفرۆشەکانی هەڵەبجە دایانخستوە
“جەنگ” بەنزینی ئێرانی لە بازاڕدا کەمکردووە و نرخەکەشی بەرزکردووەتەوە
964+
ئەمەل ناجی – خورماڵ
بە درێژایی بازاڕی خورماڵ، و هەورامان بە تایبەتی و هەڵەبجە بە گشتی بەنزینفرۆشی گەڕۆکی لێیە کە بەنزینی ئێرانی دەفرۆشن، بەڵام چوند رۆژێکە بە هۆی کاریگەرییەکانی جەنگی ئێرانەوە، زۆربەیان داخراون و بەنزینیان بۆ نایەت، ئەوەشی هەیەتی بە نرخێکی گرانتر لە جاران دەیفرۆشێت.
محەمەد رەمەزان، یەکێکە لە بەنزینفرۆشەکانە بە 964ی وت، پێشتر لە رێگەی قاچاۆ لە هانەگەرمۆڵە و بیارەوە بەنزینیان بۆ دەهات، بەڵام ئەم چەند رۆژەی شەڕ دۆخەکەی ئاڵۆز کردووە، زۆر بەکەمی بۆاین دێت.
وتیشی “نرخەکەی بە بەراورد بە ماوەیەک پێش ئێستا هەزار دیناری چۆتەسەر و واش بڕوات نرخەکەی زیاتر بەرز دەبێتەوە، و کەمتریش دەبێت”.
مەریوان مەعسوم فرۆشیارێکی دیکەیە، ئەویش بە هەمان شێوە دۆخەکەی بە دڵ نییە و دەڵێت “هەم نرخەکەی زیاد بووە، هەمیش بە زەحمەت دەستمان دەکەوێت و بەنزینی ناو دەبەکانیش کەمیکردووە، ئەوەشی کە هەیە پێشتر هاوردە کراوە، و ئێستا زۆر بە زەحمەت دەستدەکەوێت”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن