هونەرمەند ئازیتا زارعی: بەرهەمێکی نوێم بڵادەکەمەوە


رازاو محەمەد _ سلێمانی

ئازیتا زارعی بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ هاتووەتە سلێمانی و دەڵێت، سلێمانی بۆ من وەک سنە وایە و بەرهەمی نوێم لەڕێیە.

ئازیتا زارعی هونەرمەند و گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان بە 964ـی وت، ” نوێترین بەرهەمم سەمفۆنیای رۆحەکانە کە بڕیارە مانگی داهاتوو بڵاوببێتەوە.”

ئازیتا زارعی وتیشی، هەرچەندە سەختە لەگەڵ شاعیر و ئاوازدانەرەکان کار بکەم چونکە من لە کەنەدام، بەڵام هەر بەردەوامم.

هونەرمەندەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان باسی سلێمانی کرد و وتی، “گەرەکمە ئەمجارە زۆر لێرە بمێنمەوە، سلێمانی بۆ من وەک سنە وایە.”

ئازیتا زارعی لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و ماوەی چەندین ساڵە لە کەنەدا دەژی و زیاتر بەوە دەناسرێتەوە کە کار لەسەر زیندووکردنەوەی مۆسیقای فۆلکلۆر و گۆرانییە رەسەنەکانی کوردستان دەکات.

پێداچوونەوە؛ کاکەلاو