"بووە بە موچەکە و دەنگی نییە"
لە بیارە و هەورامان سەرما دەرکەوتووە و نەوتیش هیچ خەبەری نییە
ئەمەل ناجی – بیارە
لە ناوچە سارد و کوێستانییەکان سەرما دەرکەوتووە و هیچ خەبەرێکیش لە نەوت نییە.
کازم موراد، هاوڵاتییەکی دانیشتووی بیارەیە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “هەر ماڵێک لانیکەم سێ بەرمیل نەوتی دەوێ بۆ وەرزی سەرما و زستان، ماڵی واش هەیە پێویستی بە شەش بۆ حەوت بەرمیلە، ئەگەر نەوت نەبێ ناچارین دار ببڕین یان بیکڕین، چونکە هەموو ماڵێک باخی نییە تا لە باخەکەی خۆی دار بهێنێت، کارەباکەش زۆر گرانە”.
“هەموو ساڵێک بەرمیلێک نەوت دەدەن، ئەویش بووە بە موچەکە و تا ئێستا دەنگی نییە”، کازم موراد وادەڵێت.
ئەو هاوڵاتییە گلەیی لە حکومەت و کاربەدەستان هەیە و دەڵێت، ئەگەر دەڵێن سەرۆکین، دەبێ وەکوو باوکێک بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و بە هەموو شێوەیەک ئاگایان لە منداڵەکانیان بێ.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری