تەنی نامۆ بەر کۆمەڵگەیەکی عەنکاوە کەوت

ئەو شوێنەی خێزانە هەژار و دیندارە مەسیحییەکان لێی دەژین زیانی بەرکەوتووە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمشەو، کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی پاپا فڕانسیس لە عەنکاوەی سەر بە هەولێر بووە ئامانجی ئەو هێرشە مووشەکی و درۆنیانەی کە رووبەڕووی هەولێر کرانەوە، بەڵام بێ زیانی گینی بووە و تەنیا زیانی مادی جێهێشتووە.

کۆمەڵگەکە تایبەتە بە نیشتەجێبوونی خێزانی هەژار و کەمدەرامەت کە بە کاری دیندارییەوە خەریکن.

پەیامنێری  964 لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی تەنە نامۆکە دیمەنەکان دەگوازێتەوە و باس لەوە دەکات کە زیانەکان بەر باشێک لە کۆمەڵگەکە و هەندێک ئۆتۆمبێل کەوتووە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن