هەر ئێستا

دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە هەولێر بیسترا

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

کەمێک پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە هەولێری پایتەخت بیسترا.

دەنگەکان لە گەڕەکى 32ـى پارک و نزیک مەتاڕ و گەڕەکى وەزیران و پارکى سامى، بە بەهێزى هەستیان پێکرا.

سیستمى بەرگرى بەرپەچى دایەوە

بەپێى زانیارییەکان، ئامانجەکان بۆ کونسوڵخانەى ئەمریکا و فڕۆکەخانەى هەولێر بووە، بەڵام لەلایەن سیستمى بەرگرى بەرپەرچدرایەوە و تەقێندرایەوە.

یەکێک لە پاشماوەى ئەو درۆنانە لە گەڕەکى 32 پارک کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە شۆفێرێکى دلیڤەرى بریندار بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

درۆنەکان لە هەولێر دەدەن؛ شوقەکانی مەکڤین و دێرێکی ئای...

درۆنەکان لە هەولێر دەدەن؛ شوقەکانی مەکڤین و دێرێکی ئایینی کرانە ئامانج