جەنگاوەرى نیشتمانى
لە کوردستانەوە تا سکۆتلەندا دەناسرێت؛ 964 چیرۆک و نهێنییەکانی مۆنۆمێنتی “ویلیەم واڵس” دەگێڕێتەوە
ژوورى هەواڵ
کەم تا زۆر لە کوردستان “ویلیەم واڵس” جەنگاوەرە نیشتمانییەکەى سکۆتلەندا دەناسن، ئەو جەنگاوەرە مەزنەی کە بەهۆی سەرکەوتنە مێژوویی و داستانەکانییەوە دژی ئینگلیزەکان، ناوبانگێکی جیهانیی پەیدا کردووە.
بڵند عەزیز، بەرپرسى ئۆفێسى 964 لە بەریتانیا، چووەتە سکۆتلەندا و لە مۆنۆمێنتەکەى واڵس، پەردە لەسەر زۆر زانیارى و نهێنى تر لادەدات کە تائێستا لەبارەیەوە نەزانراوە.
مۆنۆمێنتەکەى واڵس کە ئێستا بووەتە ناوەندێکی گەورەی کەلتووری و گەشتیاری، ساڵانە پێشوازی لە زیاتر لە 144 هەزار سەردانیکار دەکات. خەڵکی لە سەرتاسەری جیهانەوە و لەپێناو خۆشەویستییان بۆ ئەم جەنگاوەرە ئازایە، گەشت دەکەن بۆ بینینی ئەم شوێنە.
بڵند بە کامێراکەیەوە گەشتێکی بۆ ناو مۆنۆمێنتەکە کردووە و دیمەنی سەرنجڕاکێش و زانیاریی نەبیستراوی شوێنەکەتان پیشان دەدات و چیرۆکی پڕ لە ململانێی ئەو جەنگاوەرەتان بۆ دەگێڕێتەوە.