بابەتەکە جلوبەرگی قوتابییانە
بازاڕی “حەسیرەکە”ی کەرکوک لە دژی بڕیارێکی پەروەردەی هەرێم وەستایەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بۆ دەستنیشانکردنی جلوبەرگی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە کەرکوکەوە ناڕەزایی فراوانی لێکەوتەوە و دوکاندارانی بازاڕی “حەسیرەکە” ی ئەو شارە لە دژی ئەو بڕیارە لە دوکانەکانیان هاتنە دەر و گردبوونەوە و دەڵێن “زەرەرمانە”.
وەکو بەشێک لە دوکاندارانە قسەیان بۆ 964 کردووە ئەوان ئەو بڕیارەیان بە تاخیری پێگەیشتووە و پێشتر ئامادەکاریان بۆ جۆرە جلوبەرگێکی دیکە کردبوو و باس لەوەش دەکەن کە ئەگەر بیانەوێت ئەو جۆرە جلوبەرگانی پەروەردەی هەرێم داوای دەکات لە هەولێر و سلێمانی بیهێنن ئەوا بەهۆی بوونی بازگەکانەوە بە گران لەسەریان دەکەوێت.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن