داواى بەهاناوەچوون دەکەن

پیاوێک لە هەولێر 10 رۆژە بێ سۆراغە

وریا فەتاح

ماوەى 10 رۆژە، پیاوێک لە هەولێر بێ سۆراغە و کەسوکارەکەى لە رێگەى 964ـەوە داواى بەهاناوەچوون دەکەن.

پیاوەکە ناوى “ئەکرەم خزر عەزیز”ـە، لە رۆژى دووشەممەى رابردوو 23.2.2026ـەوە کە ماوەى 10 رۆژە لەماڵ چووەتەدەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.

بەوتەى ئومێد ئەکرەم کە کوڕى ئەکرەم خزر، باوکى نەخۆشى لەبیرچوونەوەى هەیە، هەربۆیە داوا دەکات هەرکەس زانیارى لەبارەوە هەیە با لە رێگەى ژمارە مۆبایلى (07504812252)، پەیوەندیان پێوە بکات.