20 رۆژ سەرە دەگرن
لە هەولێر گۆڕینی سیستەمی ئۆتۆمبێل لە بەنزین بۆ غاز نۆرە گرتنی پێویستە
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەرزبوونەوەیی نرخی بەنزین بازاری سێرڤسەكانی بەستنی سیستەمی غازی گەرم كردووە و ئێستا ئەوەش نۆرە گرتنی پێویستە ئۆتۆمبێلەکەت بکەی بە غاز.
هەوراز بەختیار سەرپەرشتیاری سێرڤسی ئیرۆ غاز بۆ 964 وتی، بەهۆیی داواكاری زۆری هاوڵاتیان دەبێت 15 رۆژ چاوەڕێ بكەی تا نۆرەت دێ سیستەمەكەت بۆ دابنێن، جا ئەمە هەر لە کوردستانەوە نییە لەناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانیشەوە سەردانیان دەكەن.
وتیشی، هەموو ئۆتۆمبێلێك دەتوانیت سیستەمی غاز ببەستێ هەر لە 3 پستنەوە بۆ 10پستن كێشی سەیارە زۆر خۆش دەكات و زۆر ئابوورییە سەدا 50خەرجی بەنزین كەم دەكاتەوە.
هەوراز بەختیار ئاماژەی بەوەکرد، بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێلیش بێ كێشەیە چونكە ئۆكتانی غازەكە 100ـە و لەكەشوهەوا ساردەكانیش نایبەستێ نرخیشی لە 350 دۆلارەوە دەست پێدەكات تا 500 دۆلار بەپێی جۆرەكەی كە ئیتالی و توركی هەیە ئێستا غاز یەك لتری بە 550 دینارە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی