داقوق

لە حەوشەی ماڵی خاڵیان؛ برا گەورەیەک بە هەڵە برا 2 ساڵانەکەی شێلا و گیانی سپارد

+964
سیروان خورشید – خورماتوو

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئاداری 2026، لە قەزای داقوق رووداوێکی دڵتەزێن روویدا؛ منداڵێکی تەمەن 2 ساڵان کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلی برا گەورەکەی و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

منداڵەکە ناوی “موئمین رێبوار”ـە و تەمەنی تەنیا 2 ساڵە، خەڵکی خورماتوون و بە سەردان و بە خێزانى چوونەتە ماڵی خاڵیان لە داقوق.

رووداوەکە لە کاتێکدا روویداوە کە برا گەورەکەی موئمین ویستوویەتی ئۆتۆمبێلەکەی لە حەوشەی ماڵەکە بباتە دەرەوە، بەڵام بێئاگا بووە لەوەی برا بچووکەکەی لەو کاتەدا چووەتە ژێر ئۆتۆمبێلەکە و شێلاویەتی.

سەمیر جاسم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بە 964ی راگەیاند، منداڵەکە پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە و لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.

باسى لەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمی موئمینی بچکۆلە بۆ توێکاریی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکوک کراوە و خێزانەکەی لە دۆخێکی دەروونی سەختدان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

خوشک و برایەک بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

خوشک و برایەک بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا