دهڵێن كاتییه
هاتوچۆی بازرگانی لە مهرزی شوشمێ راگیرا
964+
ئەمەل ناجی – تەوێڵە
لە بەیانی ئەمڕۆ سێشهممهوه 3.3.2026 لە سنووری مهرزی شۆشمێ، کە شارەدێی تەوێڵە و شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە، هاتوچۆی بازرگانی راگیراوە، بەڵام هاتوچۆی گەشتیاری ئاساییە.
سەرچاوەیەک لە ناو دەروازە سنوورییەکە بە 964ی راگەیاند: “پێمان وتراوە راگیرانەکە تا رۆژی شەممەیە، بەڵام لەهەر خولەکێکدا و بە پێی بارودۆخی ئەمنی دیوی رۆژهەڵات، دەکرێت گۆڕانکاری لە بڕیارەکەدا بکرێت و هاتوچۆ ئاسایی ببێتەوە.
هەر بە وتەی سەرچاوەکە، لەم چەند رۆژەدا و تا ئێستاش هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی بووە، بەڵام هاتوچۆ بەراورد بە رۆژانی ئاسایی کەمی کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی 964 هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەمڕۆوە بە شێوەیەکی کاتی راگیراوە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا