مرۆڤایەتی خستووەتە سەروو پارەوە

زیاتر لە 4 هەزار نەشتەرگەری ئەنجامداوە تەنیا 4 دانەی لە نەخۆشخانەی ئەهلی بووە

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

دەوەن جەمال حەوێزی راگری فاکەڵتی پزیشکی گشتی و پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتیە لە کۆیە، یەکێکە لەو پزیشکە دەگمەنانەی کوردستان کە لایەنی مرۆڤایەتیان پێش لایەنی مادی خستووە، بە جۆرێک وەک خۆی دەڵێت، لە ساڵی 2012ـەوە نەشتەرگەری ئەنجام دەدات و تا ئێستا 4 هەزار نەشتەرگەری ئەنجام داوە کە تەنیا 4 دانەیان لە نەخۆشخانەی ئەهلی بوون.
وەک دەیگێرێتەوە، ئەوانیش ناچاری و رێکەوت بوون و لە بەرامبەردا دکتۆر هیچ برە پارەیەکی وەرنەگرتووە و سەرجەم نەشتەرگەرییەکانی لە نەخۆشخانە حکومییەکان و بێ بەرامبەر بووە.
دەوەن حەوێزی دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی من راگری فاکەڵتی پزیشکی گشتیم، بەڵام هەموو رۆژانێکی یەکشەممە تا سێشەممە ئەرکی نەخۆشخانەم هەیە و ئەو ئەرکەشم خستووەتە پێش هەموو شتێکەوە و هەر کە لە نەخۆشخانەش کارەکانم تەواو بوون دەگەڕێمەوە زانکۆ.
خراپی دۆخی خەڵک و قەیرانی دارایی و نەبوونی، وای لێکردووم کە نەشتەرگەری بێ بەرامبەر بە ئەرکی خۆم بزانم وەک پزیشکێک پاشانیش وەک مامۆستایەکی زانکۆ تا خوێندکارەکانم وا لێبکەم چاوم لێبکەن و خزمەتی نەتەوەکەی خۆیان بکەن و چەندین خوێندکاری دەرچوومان هەیە بەو شێوەیە دەرچوون کە خۆمان پەروەردەمان کردوون، وەک دەوەن حەوێزی وتی.
حەوێزی وتیشی، راستە ماندوو دەبین بە تایبەت لەگەڵ نەشتەرگەریە قورسەکان ئەمانە توشی قەلەقیەکی زۆرمان دەکات، بەڵام دوواتر کە دەبینین نەشتەرگەریەکە سەرکەوتوبووە ئەوە ماندووبوونەکەمان بیردەباتەوە و دەمەوێت بڵێم تا خوای گەورە تەمەنمان پێ بدات و تەندروستیمان رێگەمان بدات بەمشێوەیە لە خزمەتی خەڵک دا دەبم.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پزیشکێکی منداڵان نۆرینگەگەی کردووەتە گوڵوگوڵزار

پزیشکێکی منداڵان نۆرینگەگەی کردووەتە گوڵوگوڵزار