چی روویداوه‌؟

سێ ئه‌ندامی كۆنگرێس تره‌مپیان ته‌واو بێزار كردووه‌

ژووری هه‌واڵ

هەڵوێستی سێ ئەندامی کۆنگرێس ترەمپیان ناڕەحەت کردووە، پێیان وتووه‌ تۆ درۆزنیت و ئه‌مریكییه‌كان ده‌كوژیت.

ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێس پێكهاتوون له‌ ئیلهان عومەرو رەشیدە تڵیب، كه‌ دوو ئەندامی موسڵمانی کۆنگرێسن، له‌گه‌ڵ ئال گرین.

ئه‌وان دوێنێ لە کاتی وتارەکە ترەمپ له‌ كۆنگرێس، دژی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هەستانەوە و پێیان وت: تۆ درۆزنیت، ئەمەریکییەکان دەکوژیت
ترەمپ بەمە توڕە بووە و لەبارەی هەردووکیانەوە نووسیویەتی:
ئەوان عەقڵیان تەواونییە و دەبێ ببرێنە شێتخانە.
دوێنێ هەر لە کاتی وتارەکەیدا تره‌مپ ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی كرده‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌ ناوی ئال گرینه‌.
ئال گرینیش بەرامبەر ترەمپ وەستابووه‌وه‌، لەسەر پارچە کاغەزێک نوسیبووی: “رەشپێستەکان مەیموون نین”، ئه‌مه‌ش وەک وەڵامێک بۆ سیاسەتەکانی ترەمپ.