"بێگانە کوشتى"

شیروان عەبدوڵا لە یادی سلێمانیدا مەقامێک بۆ “شارە حەیاتەکە” دەڵیت

964+
دیلان محەمەد- سلێمانى

لە یادی سلێمانیدا، شێروان عەبدوڵا گۆرانیبێژی میللی، لە رێگەی 964ـەوە مەقامێکی پڕ لە سۆز پێشکەش بە شارەکە دەکات و بە “شارە بێنازەکە” وەسفی دەکات.
شیروان بەم بەیتە مەقامە هەست و خۆشەویستیی خۆی بۆ سلێمانی دەردەبڕێت:
“لەوێ ئەموت گەر ئەمجارە بڕۆمەوە بۆ سلێمانی
خاک و خۆڵی تێر ماچ دەکەم رۆحم ئەکەم بە قوربانی”
شێروان عەبدوڵا دەڵێت: سلێمانی موڵکی هەمووانە، بەڵام لە سلێمانی گەنجمان بێکارە.
ئەو بە تامەزرۆییەوە باس لە خۆشی و تاموچێژی شارەکە دەکات و ئاماژە بەوە دەدات کە سلێمانی هەموو شتێکی خۆشە، بەتایبەت خواردنە بەناوبانگەکانی وەک کەباب و سەروپێ.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح