"بابەتی مووشەكی بالیستی كێشەیە"

ئەمڕۆ گەڕی سێیەمی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران لە ژنێڤ بەڕێوەدەچێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ پێنجشەممە گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ژنێڤ بەڕێوەدەچێت و پێدەچێت كۆتایی هەموو هەوڵەكان بێت بۆ رێككەوتن لە بارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێرانەوە.

ئەمە گەڕی سێیەمی دانوستانەكانی نێوان هەردوولایە، دوای ئەوەی دوو گەڕی پێشووی دانوستانەكانیان لە دوو هەفتەی رابردوو لە عومان و ژنێڤ بە نێوەندگیریی عومان بەڕێوەچوو.

سەرۆكی ئەمریكا دوێنێ دووپاتی كردەوە، هێشتا لەگەڵ چارەسەری دیپلۆماسییە و نایەوێت شەڕ ببێت، بەڵام بژارەی شەڕیش كراوەیە.

ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە بارەی دانوستەكانی ئەمڕۆ بە میدیاكانی راگەیاند، رەتكردنەوەی ئێران بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەرنامەی مووشەكە بالیستییەكانی، كێشەیەكی گەورە دروست دەكات.
وتیشی، دانوستانی ئەمڕۆ هەلێكی دیكەیە بۆ چارەسەر و رێككەوتن.
هاوكات دانوستانەكان بە نێوەندگیریی عومان بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ بەڕێوەدەچن، وەزیری دەرەوەی ئێران بەدر ئەلبوسەعیدی رایگەیاند، هەوڵ دەدەن بیروبۆچوونی هەردوولا لە یەكتر نزیكبكەنەوە.
بەپێی میدیای ئێران، شاندەكانی هەرسێ لا گەیشتوونە ژنێڤ بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ.