ئاڵای ئێران و ئەمریکا _ گرافیک:964
ئێران ده‌ڵێت "گه‌یشتینه لێكتێگه‌یشتن"
گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا كۆتایی هات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دووه‌مین گه‌ڕی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا له ژنێڤ كۆتایی هات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌یشتنه لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان.
ئه‌مڕۆ سێشەممه 17.2.2026 گه‌ڕی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە سویسرا به‌ڕێوه‌چوو.
ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر نوێنەرانی ئەمریکا لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەشداریی دانوستانەکان بوون، كه به نێوه‌ندگیریی عومان به‌ڕێوه‌چوو.
تەلەفزیۆنی ئێران ئاشکرای کردووە کە دوایین خولی دانوستانە ئەتۆمییەکان “نزیکەی سێ کاتژمێر”ی خایاندووە.
تۆڕی سكای نیوز لێدوانه‌كانی عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بڵاوكرده‌وه، كه ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌یشتنه لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاندووە، داواکارییەکانی ئێران لەم خولەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکاندا بریتی بووە لە هەڵگرتنی تەواوی سزاکان و دەستپێکردنی رێوشوێنی متمانەکردن سەبارەت بە پرۆگرامی ئاشتیانەی ئه‌تۆمیی وڵاتەکەی.
دانوستانەکان لە ژنێڤ لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە ئێران داخستنی گەرووی هورموزی ڕاگەیاند بۆ ئەنجامدانی مەشقی سەربازی بە تەقەی زیندوو.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو کە “ناڕاستەوخۆ” بەشداری لە دانوستانەکانی ژنێڤدا دەکات و باوەڕی خۆی دەربڕی کە تاران دەیەوێت بگاتە رێککەوتن.
تره‌مپ رۆژی دووشەممە لە کەشتیی ئاسمانی هێزی یەک بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “پێم وانییە ئەوان بیانەوێت رووبەڕووی دەرئەنجامەکانی نەکردنی رێککەوتن ببنەوە، دەمانتوانی لەبری ناردنی فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی بی 2بۆ لەناوبردنی توانا ئەتۆمییەکانیان، رێككه‌وتن بکەین، به‌ڵام ناچار بووین فڕۆکەی بی 2 بنێرین”.
واشنتۆن و هاوپەیمانی نزیکی ئیسرائیل پێیان وایە ئێران بەدوای پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمیدایە کە بتوانێت هەڕەشە لە بوونی ئیسرائیل بکات.
ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە تەواوی ئاشتیخوازانەیه، هەرچەندە یۆرانیۆمی بە ئاستێکی زۆر زیاتر لە پێویست بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پیتاندووە و لە ئاستی پێویست بۆ دروستكردنی بۆمبێک نزیک دەبێتەوە.