"رووم نایە دەست لە خەڵک پان بکەمەوە"
بەزمانی بەڕۆژووەوە و بەدەبە کۆکردنەوە بژێوی ژیانیان پەیدا دەکات
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
زۆرن ئەو کەسانەی بەم رەمەزانە و بە زمانی بەڕۆژووەوە بە شان و بازووی خۆیان، پارووە نانێکی بێ منەت بۆ خۆیان و خێزانەکانیان پەیدا دەکەن، لە شاری سلێمانیش هاوڵاتییەک تەنیا بە دەبە کۆکردنەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکات.
ئازاد عومەر قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “چوار سەر خێزانین، دووانیان تەلەبەن، کرێچیم، خێرخواز ماتۆڕێکیان بۆ کڕیم، ئەویشیان لێ دزیم”.
“قەناعەتم بە ئیشەکەی خۆم هەیە و بەس نییە لەشم ساغە، هەیە لە منیش پیاوترە و ئیشیش ناکات، من رووم نایە دەست لە خەڵک پان بکەمەوە”، مام ئازاد وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەو ئیشەی رۆژانە 12 بۆ 15 هەزار دینار پەیدا دەکات و ئەگەر خێرۆمەند هاوکاری نەکەن و دەست پێوە نەگرێت، لێی دەقەومێ و ناچار دەبێت لە دەرەوە بمێنێتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری