"750 هەزاری کارەبا قەرزارم"

خاوەن پێداویستی تایبەتە و دایکی چوار منداڵە و چاوی لە دەستی خێرخوازانە

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

دایکێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە و چوار منداڵی هەیە و سەرەڕای نەبوونی قەرزاری، سەری بچێت رۆژووی ناچێت تا خودا دەرگای لێبکاتەوە و دەڵێت خانووەکەشم لەسەری قەرزارم.

کەمی موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت بووەتە گرفت  و توانایان نییە پێداویستییەکانیان پڕ بکەنەوە، چیمەن کەریم دایکێکی ماندوو قەرزارە و دەڵێت، هاوژینەکەشم خاوەن پێداویستی تایبەتە و چوار منداڵم هەیە، براکەم خانووەکەی بۆ کردووم بە قەرز، 750 هەزار دیناری کارەباش قەرزارم، موچەکەم سێ مانگ جارێک 150 هەزار دینارە بیدەم بە برنج یان جانتا و پێڵاوی منداڵەکانم.

سەرەڕای نەبوونی و قەرزاری بێ هیوا نییە و وەک خۆی دەڵێت، بەردەوام رۆژوو دەگرێت تا خودا دەرگای لێبکاتەوە و لەو نەهامەتیانە رزگاری بکات.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

دنیادیدەیەک نەبوونی تەنگی پێهەڵچنیووە و چاوی لە قاپی خ...

دنیادیدەیەک نەبوونی تەنگی پێهەڵچنیووە و چاوی لە قاپی خودایە