پێنج کەس برینداربوون
پاسێکی گەشتیاری لەسەر رێگای دوکان وەرگەڕا
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
پاسێکی گەشتیاری لەسەر رێگای دوکان بە 15 سەرنشینەوە وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون.
عادل ساڵح بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان بە 964ـی وت، پاسەکە لە سلێمانییەوە بەرەو دوکان رۆیشتووە و لە نزیک کانی سارد، پێش بازگەی دوکان وەرگەڕاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا پێنج کەس بە سووکی برینداربوون کە یەکێکیان پیاوێکی بەتەمەنە و چوارەکەی دیکەش ژنن.
تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بەوردی نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری