30 ساڵە تەقەی پیاڵە دێت

لە باتی دەفتەری قەرز لەم چایخانەیە دەفتەری غیابات هەیە

964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر

30 ساڵە تەقەی پیاڵە لە چایخانەکەی چەلەبی نەبڕاوە و خاوەنەکەشی دەڵێت، لە %1000 پیاڵەکانم شکاندووە و ئەوەی بێتە بازاڕ دەبێ تامی چاکەی من بکات.

شەوانی رەمەزان خواردنەوەکان بەتایبەت چایی خواستێکی زۆری لەسەرە بەتایبەت پیاوان هەر رۆژوویان شکاند دەستپێدەکەن چایی دوای چایی، پەیامنێری 964 لەناو بازاڕی هەولێر و دامێنی قەڵا پیاسەی دەکرد و قەرەباڵغی چایخانەی بینی و چووە ژوورێ و لە چەلەبی چایچی پرسی و پێی وتین، هەرچی سەردانی بازاڕ بکات و نانی بخوات دوایی دێت تامی چاکەی من دەکات، موشتەرییەکانیشم غیاب دەدەم ئەگەر رۆژێک نەیەن و تەوقیعیان پێدەکەم.

چایخانەی چەلەبی كەوتووەتە شەقامی باتە لە كۆڵانی مزگەوتی سەید خەنجەر لە هەولێر، 30 ساڵە کراوەیە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

چایچییەک زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلای لای کەوتبوو، گەڕاند...

چایچییەک زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلای لای کەوتبوو، گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەکەی