"تەمەنیان 20 ساڵ دەبێت"

نزیکەی 500 داری باڵابەرز لە کفری قەتڵوعام کران

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بڕینەوەی نزیکەی 500 داری جۆری قەڵەمتۆز لە شاری کفری نیگەرانی چالاکوانان و ھاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە و شارەوانی قەزاکەش دەڵێت، “بەدواداچون دەکەین”.

قادر ئیسماعیل چالاکوانێکی ژینگەیی قەزای کفری بە 964ـی وت،”جێگای قبوڵ نییە بەوشێوەیە ئەو دارانە بڕاونەتەوە، ئەمە کارەساتێکی گەورەی ژینگەییە لە قەزاکە و بە بەرنامەش ئەو کارە کراوە”.

“ئەو دارانەی کە بڕاونەتەوە لە پشتێنەی سەوزایی قەزای کفرین، تەمەنیان نزیکی 20 ساڵ دەبێت و لەجۆری قەڵەمتۆزن”، قادر ئیسماعیل وای وت.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندیکرد بە عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانی قەزای کفری، ئەو وتی، “لەگەڵ پۆلیسی دارستان و دەزگا ئەمنییەکان خەریکی لێکۆڵینەوەین، بەڵکو لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە سەرەداوێکمان دەستکەوێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێک لەو دارانە چەند مانگێک پێش ئێستا بڕاونەتەوە و بەشێکیشیان تازە بڕاونەتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ساغکردنەوە: بڕینەوەی دار سنەوبەرەکانی دەربەندیخان تاز...

ساغکردنەوە: بڕینەوەی دار سنەوبەرەکانی دەربەندیخان تازە نییە