"خەڵک بە خراپ باسمان دەکەن"
زیاتر لە 100 بریكاری غاز بەم شەوە لە بەردەم دادگایی هەولێر گردبوونەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەم شەوە، زیاتر لە 100 بریکاری دابەشکردنی غاز لە هەولێر چوونە بەردەم دادگاو گردبوونەوە، دەڵێن خەڵک تۆمەتمان بۆ دروستدەکەن و ناڕازین لە مامەلەی هاوڵاتیان.
ئومێد تاریق ماوەی 14 ساڵ بریكاری دابەشکردنی غازە بە 964 ی وت، بە هەموو شێوەیەك ئەو تۆمەتانە رەتدەكەینەوە كە دەلێن بریكارەكان غاز دەشارنەوە و دابەشی ناکەن و دەڵێت “ئێمە هەفتەی دوو بار غاز وەردەگرین بەشمان ناكات، دابەشی سەر هەموو هاوڵاتیانیان بکەین”..
بەقسەی ئەو بریکارانی هاتوونەتە بەردەم دادگا بۆ ئەوەی داوای یاسایی لەبەرامبەر هەندێک لەو کەسانە تۆمار بکەن کە قسەی خراپیان لەسەر کردوون.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن