هەواڵەکان؛

گرانی شتومەک خەتای گومرگە


ژووری هەواڵ

پارێزگاری هەولێر بێ سێ و دوو، گرانی نرخی شتومەکی و خواردەمەنی بۆ سیستمی ئەسیکۆدا و رێوشوێنه‌ گومرگییه‌كانی حكومه‌تی عێراق گەڕاندەوە و دەشڵێ، لەوەی ئێستا گرانتر دەبێ.

دیزاینەر و خانمە دەستڕەنگینەکان کەوتوونەتە خۆیان و ستایل و شێوازی نوێی جلی کوردییان خستووەتە بازاڕەوە و دەڵێن، ئەمساڵ ترێندە و جەژنیش نزیکە، وە ستایلە کۆنەکانیش زیاتر باوە.

بۆنی بەهار نزیک بووەتەوە و کۆتاییهاتنی دەنگی هەورە گرمە و بروسکەی زستان نزیکە، دیسانەوە حاجی لەقلەقەکان وەک نەریتێکی ساڵانە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە دەشتی شارەزوور و ئاسمانی ناوچەکەیان بە جووڵە بە کۆمەڵەکانیان رازاندووەتەوە.

پردی زارگەلی کارەکانی تەواو بوو، بەرووی شۆفێراندا کرایەوە، قەرەباڵغییەکەی دەروازەی گەلی عەلی بەگیش ئیتر نامێنیت.