پارێزگاری هه‌ولێر:
“به‌غدا هۆكاری گرانبوونی شتومه‌كه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت گرانتریش بێت”
964+
عه‌بدولعه‌زیز خالند
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت، رێوشوێنه گومرگییه‌كانی حكومه‌تی عێراق هۆكاری گرانبوونی شتومه‌ك و خواردنه له بازاڕه‌كانی كوردستان.
ئومێد خۆشناو ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21.2.2026 بۆ 964 له باره‌ی چه‌ند بابه‌تێكی جیاواز قسه‌ی بۆ 964 كرد و رایگه‌یاند، حكومه‌ت و ناوه‌نده ئه‌كادیمی و زانستییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، بایه‌خی زۆر به زمان كوردی و پاراستنی ده‌ده‌ن.
له باره‌ی گرانبوونی شتومه‌ك به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، بڕیاره‌كانی به‌غدا له رووی رسوماتی گومرگ و مامه‌ڵه‌ی بازگه‌كانه‌وه كه‌لوپه‌لی گران كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گرانتریش بكرێت.
هه‌روه‌ها له باره‌ی چاودێریی بازاڕه‌وه، ئومێد خۆشناو ئاشكرای كرد چاودێریی به‌رده‌وام هه‌یه له‌باره‌ی كوالێتی و نرخ و هه‌روه‌ها به‌سه‌رچوونی كاڵاكانه‌وه و ئیجرائاتیش به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌كرێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا