"لە شكۆدارترینی مێژوو بۆ شكۆدارێكی دیكەی مێژوو"

ترەمپ بۆ رۆناڵدۆ: بەپەلە وەرە بۆ ئەمریكا پێویستمان پێتە

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تیکتۆک بڵاویکردەوە، ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی کرد و داوای لێدەكات بەپەلە خۆی بگەیەنێتە ئەمریكا، چونكە “پێویستیان پێی هەیە”.

لە پەیامە ڤیدیۆییەکەدا، كە ترەمپ ئاراستەی رۆناڵدۆی كردووە، دەڵێت “تۆ گەورەترینی هەموو سەردەمێکیت، ئێمە پێویستمان بە تۆیە لە ئەمریکا، هەر ئێستا بەڕێبكەوە، ئێمە پێویستمان پێتە”.

ئەو پەیامەی ترەمپ بۆ رۆناڵدۆ سەبارەت بەو رەوشەی لە دنیا و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە بە تایبەتی، كە ئەگەری شەڕێكی گەورە لە ئارادایە لەگەڵ ئێران، چاوەڕواننەكراو بوو.

هەندێك لە چاودێران نامەكە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک بانگهێشتکردنێک بۆ رۆناڵدۆ دەبینن بۆ پەیوەندیکردن بە خولی تۆپی پێی ئەمریكا، كە بە (MLS) ناسراوە.

بەڵام هەندێکی تر لە پەیامەکەی ترەمپ بە بانگهێشتکردنێک بۆ رۆناڵدۆ بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 تێگەیشتوون، نەک بانگهێشتکردنێک بۆ پەیوەندیکردن بە خولی ئەمریكا.

ترامپ ناوی گرتە ڤیدیۆییەکەی ناوە “پەیامێک لە گەورەترینی هەموو سەردەمێکەوە بۆ گەورەیەكی تری هەموو سەردەمێک”.

لەگەڵ ڤیدیۆکەدا کلیپێکی دروستکراوی AI له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ئۆفیسی سپی له‌ ناو كۆشكی سپی یاریی تۆپی پێ دەکەن.

رۆناڵدۆ، كه‌ ئێستا له‌ یانەی نەسڕی سعودی یاریی دەکات، خۆی ئاماده‌كردووه‌ به‌شداریی مۆندیالی 2026 بكات له‌ ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش تا ئێستا نه‌ رۆناڵدۆ و نه‌ یانه‌كه‌ی هیچ كۆمێنتێكیان نه‌بووه‌، به‌ڵام ڤیدیۆیه‌كه‌ له‌ سۆشیال میدیا كاردانه‌وه‌ی زۆر و جۆراوجۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

رۆناڵدۆ داوای ئاشتی لە ترەمپ دەكات و كامێرای 964یش لە مۆ...

رۆناڵدۆ داوای ئاشتی لە ترەمپ دەكات و كامێرای 964یش لە مۆندیالی یانەكانە