"نزیکەی چوار کیلۆمەتر دوورکەوتبووەوە"
تەرمی گەنجەکەی کەرکوک لە گۆڕستانی تەپەلو بەخاک دەسپێردرێت
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
تەرمی ئەو گەنجەی لە گوندی سەلام دۆزرایەوە، لە گوڕستانی تەپەلو لە ناحیەی لەیلان بەخاک دەسپێردرێت و پرسەکەشی لە تەکیەی شێخ فواد لە گەڕەکی شۆرجەی کەرکوک دەبێت.
رۆژی پێنجشەممە 26.3.2026 گەنجێکی لەدایکبووی ساڵانی 2000 بەناوی محەمەد عوسمان کە خێزاندارە و باوکی منداڵێکە، لە ناحیەی لەیلان بە ماتۆڕەکەیەوە لافاو بردی و خنکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نزیک چەمی گوندی سەلام دۆزرایەوە.
سەلاح محەمەد کە بە خەلیفە سەلاح ناسراوە، یەکەم کەس بووە تەرمەکەی بینیوە، قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، “خۆم و کوڕەکەم و دوو پیاوی دیکە تەرمەکەمان لە ئاو دەرهێنایەوە و هێنامانەوە، بڕیارە تەرمەکەی لە گوندی تەپەلو بەخاک بسپێردرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی سێ بۆ چوار کیلۆمەتر لەو شوێنە دوور کەوتبووەوە کە لافاوکە بردی.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری