بەهانایانەوە چوون
دوێنێ 964 بڵاوى کردەوە؛ چاڵ و چۆڵییەکەى نزیک نەخۆشخانەى شۆڕش چاککران
964+
وریا فەتاح
ئه‌و چاڵ و شكاوییانه‌ی له شه‌قامی نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له سلێمانی دروست بوون و ببونە کێشە بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران، دواى ئەوەى دوێنێ لە 964ـەوە پیشاندران، ئەمڕۆ شارەوانى چاکى کردن.
دوێنێ یەکشەممە، په‌یامنێری 964 به‌دواداچوونی بۆ كێشه‌ی شه‌قامه‌كه كرد و ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی بارانبارینی زۆری ئه‌م ماوه‌یه، شه‌قامه‌كه له چه‌ند شوێنێكیدا چاڵ و شكاوی تێدا دروست بووه و تایه‌ی ئۆتۆمبێلی به ته‌واو ده‌چێته ناو.
ئەمڕۆ شارەوانى سلێمانى تیمەکانى ناردە سەر چاڵەکە و دەستیانکرد بە چاککردنى، توانا بەهادین، بەرپرسى بەشى ئامێرەکانى شارەوانى بە 964ـى وت،”چارەسەرەکە کاتییە تا ئەوکاتەى کەشوهەوا رێگەدەدات بە تەواوەتى کارى تێدا بکەن”.
دوێنێ هاوڵاتییەک لە 964ـەوە، وتى،”رۆژانه تایه‌ی ئۆتۆمبێل له شه‌قامه‌كه‌دا ده‌ته‌قن، چەند جارێکیش داوامان کردووە بەڵام بەهانامانەوە نایەن”، ئەمڕۆ هەمان هاوڵاتى قسەى بۆ 964 کردەوە و وتى،” سوپاس کە لە رێگەى 964ـەوە شارەوانى بەهانامانەوە هات و بۆى چارەسەر کردین”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح