"سنووردار دەبێت"

ترەمپ: تاوتوێی هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکەین

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، تاوتوێی هێرشێکی سەربازیی سنووردار بۆ سەر ئێران دەکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 20.2.2026 لە کۆشکی سپی و لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووساندا سەبارەت بەوەی کە ئایا بۆ ناچارکردنی ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئەتۆمی، ئەمریکا هێرشی سنووردار دەکاتە سەر ئێران؟، دۆناڵد ترەمپ وتی، “زۆرترین شت لەوبارەیەوە کە دەتوانم بیڵێم، ئەوەیە لەئێستادا تاوتوێی دەکەین”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردبوو، ترەمپ تاوتوێی هێرشێکی سەربازیی سنووردار بۆ سەر ئێران دەکات، بۆ ئەوەی پێملی بکات بە داواکارییەکانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ رازی بێت.

رۆژنامەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکربووەوە کە ئەگەر مۆڵەتی هێرشەکە وەربگیرێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت و چەند ناوەندێکی سەربازیی و حکومەتیی ئێران دەکرێنە ئامانج.

بۆ گەڕێکی دیکەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا شاندێکی ئێران چ...

بۆ گەڕێکی دیکەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا شاندێکی ئێران چوونە جنێف