964+
بە رووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 10ی دیکە بریندار بوون
964+
زەید کۆچەر – ئاکرێ
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە دووڕێیانی ناحیەی گردەسێن لە سنووری قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 10ی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ بووە.
نێچیرڤان فەخرەدین وتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ بە 964ی وت، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ژن و پیاوێک بوون و تەمەنیان لە دەوروبەری 25 ساڵیدایە.
وتیشی، یەکێک لە بریندارەکان دۆخی سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی دهۆک کراوە.