لە سلێمانی
چێشتخانەکەی داخستووە بە خۆبەشی خواردن بۆ کەسانی کەمدەرامەت دابیندەکات
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی چێشتلێنەرێک چێشتخانەکەی داخستووە و کارەکانی لەم مانگەدا تەنیا دابینکردنی خواردنە بۆ کەسانی کەمدەرامەت و پێویستەکان و دەڵێت “چونکە چێشتخانەکەم کەوتووەتە ناو گەڕەکێک ماوەی سێ ساڵە لە رەمەزاندا دایدەخەم و چونکە نامەوێت بە بڵاوبوونەوەی بۆنی خواردنەکە نەفسی خەڵک بێنمە سەر خۆم”.
رامیار جەمیل، خاوەنی چێشتخانەکە، تەمەن 33 ساڵە لەگەڵ ژمارەیەک لە شاگردەکانی وەکو خۆبەخش ئەم مانگە کاردەکەن، بە 964 ی وت، بەپێی پلانەکەی دایناوە یەکەمجار بەشەناوخۆیی خوێندکاران بەسەربکاتەوە و خواردنیان بۆ دابین بکات چونکە دەڵێت “خوێندکارەکان لە رەمەزاندا دوورن لە سفرەی خێزانەکانیان”.
داواکارە، خێرخوازان کەرەستەو مادەی خامی خواردنی بۆ دانین بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت لەم مانگەدا زۆرترین کەس سوودمەند بکات.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن